هەڵوەشاندنەوە و پارچە- پارچەکردنی میللەتی کورد
- Aug 14, 2024
- 2 min read

کوردستانیانی خۆشەویست!
عەفرین پێشتر 97٪ کورد بوو. مخابن ئەمڕۆ تەنها 23٪ کوردی تێدا ماوە.
هەروەها لە عەفرین هەتاوەکوو برادۆست ئەمڕۆ لەلایەن سوپای تورکەوە داگیرکراوە.
ماوەیەک لەمەوبەر هەندێک کەس لەژێر ناوی ئێزدایەتی، بە مەبەستی ناساندنی ئێزدایی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ، پڕۆژەیەکیان پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق کرد.
ئەم پلانە درێژکراوەی پلانی چەند ساڵ لەمەوبەرە کە هەوڵی جیاکردنەوەی ئەزدایەتی لە ڕۆح و جەستەی کوردستان دەدات.
ئەم پلانە لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەم وڵاتانەوە بەڕێوەدەبرێت؛
یەکەم:
1. هەواڵگری ئەرمەن ساڵانێکە هەوڵی تۆمارکردنی کوردانی موسڵمان وەک کورد و کوردانی ئێزدی بە نەتەوەی ئێزدی دەدات.
لە ڕاستیدا کورد بە دوو قۆناغ لە قەفقاز دەربەدەر کراون.
یەک. لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا نیوەی ئەرمەنستان کورد بوون. بە پرۆژەی ستالین- ئەتاتورک، زۆربەی دانیشتوانی کورد لە ئەرمینیا و نەخچەڤان و ئازەربایجانەوە دوورخرانەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست و ڕوسیا. بەم شێوەیە ئەتنۆگرافیای قەقفاسیا گۆڕا و کورد لێی کەم بووەوە.
دوو. لە ساڵانی نەوەدەکاندا، لە کاتی جەنگی ئەرمینیا و ئازەربایجان، هەواڵگری ئەرمەنستان هەوڵیدا زۆربەی کوردە موسڵمانەکان لەو وڵاتە دەربکەن و کوردانی ئێزدایی وەک قەومی ئێزدایی تۆمار بکەن. هەزاران کوردی موسڵمان لەو وڵاتە هەڵهاتن و چوونە ئازەربایجان، ڕووسیا و ئەوروپا.
دووەم:
لە ساڵانی ڕابردوودا ڕژێمی عێراق بە پاڵپشتیی ڕژێمی ئێران هەوڵی دوورخستنەوەی ئێزدایی لە ناسنامەی کوردایەتی دەدات.
هەندێک لایەنی کوردیش لەو پلانەدا بەشدار بوون.
رژێمی عێراق بەناوی ناسنامەی شیعەگەریەوە کار لەسەر کوردی شیعە، شەبەک و کاکەییش دەکات.
ناونانی نەتەوە و نەتەوەکان چ پەیوەندییەکی بە پەرلەمان و حکومەتەوە هەیە؟
بێگومان دەوڵەتان بە پلانی قەومکوژی و جینۆسایدی سپی دەیانەوێت میللەتەکەمان لە شوناس و کولتووری نەتەوەیی خۆی بێبەش بکەن.
چەند ساڵێک لەمەوبەر دیوانی سەرکۆماری تورکیا لە بەڵگەنامە فەرمییەکانیدا زازای جیاواز لە کوردی نووسیبوو.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی تورکیاوە بە فەرمی ناسێندرا و ناوی کوردی و زازاکی وەک دوو نەتەوەی جیاواز لە کتێبی خوێندنی کوردیدا تۆمارکرا.
چەند ساڵێک لەمەوبەریش پەرلەمانی ئێران بڕیاریدا کە لەک نەتەوەیەکی جیایە. ئەمە لەکاتێکدا ڕوویدا کە لەک هۆزێکی گەورەی کوردە کە لە ڕۆژهەڵات، باشوور و باکووری کوردستان دەژین و خۆیان بە کورد دەزانن.
لە لایەکی ترەوە ئەم یارییە لەسەر عەلەوییەکانیش پیادەکراوە. بەشێکی زۆری عەلەوییەکان چیتر لەگەڵ کورد نین و لەگەڵ تورکی عەلەوی هەست بە ئاسوودەیی دەکەن.
جگە لەوەش ئەم گەمەیە لەسەر گۆران-هەورامی، شەبەک، کاکەیی و یارسانیش ئەنجام دەدرێت.
سەدەیەک لەمەوبەر لوڕ، بەختیاری، کوهگیلۆ، دەشتستانی، لارستانی، کومزاری و بەندەری خۆیان بە کورد دەزانی. ئەمڕۆ هەندێکیان خۆیان وەک فارس دەبینن و هەندێکی تریش خۆیان وەک گرووپێکی بچووکی نەتەوەیی واتە میکرۆئەتنۆس پێناسە دەکەن.
جگە لەوەش دوو سەد ساڵ لەمەوبەر نیوەی قەفقاز کورد بوون. ئەمڕۆ کەمتر لە 3%ی کورد ماون و زیاتر لە ملیۆنێک کورد لە ئازەربایجان تواونەتەوە.
جگە لەوەش سەدەیەک لەمەوبەر پارێزگاکانی وەک ئەردەخان، ئەرزەروم، ئەرزنگان، سێواس، مەلەتی، ئەنتاب، خاتای و مەرعەش زۆربەیان کورد بوون. ئەمڕۆ لە هەندێک شوێن کورد بە هیچ شێوەیەک بوونی نییە و لە هەندێک شوێنیش وەک کەمینەیەک دەمێنێتەوە.
هەروەها عەفرین پێش دە ساڵ 95٪ دانیشتوانی کورد بوون. ئەمڕۆ تەنها 25٪ کوردی تێدا ماوە و جەرابلۆس - باب - عەزاز و گرێ سپی هەتاوەکوو سەرێکانی تاقە کوردێکیشی تێدا نەماوە.
ئێمە وەک ئەنجومەنی هەماهەنگی، پڕۆژەی لەناوبردن، دابەشکردن و هەڵوەشاندنەوەی نەتەوەی کورد شەرمەزار و رسوادەکەین.
داوا لە هەموو کوردستانییە دڵسۆزەکان و کادیرانی نەتەوەیی دەکەین کە هەڵوێست و ئیرادەی نەتەوەیی و کوردستانی خۆیان نیشان بدەن. هەروەها بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم پڕۆژەیە و بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەم پلانە، بانگەواز بۆ هەمووان دەکەین، بە ئاڵای رەنگین و جلی کوردییەوە، لە ڕۆژی ٣١ی مانگی ئابدا، لە گۆڕەپانی بەردەم کاتدراڵی دۆم لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا ئامادە بن.
لەو ڕۆژەدا پلانی هەڵوەشاندنەوە و لەناوبردنی نەتەوەی کورد ڕسوا دەکەین.
ئەنجوومەنی هەماهەنگی
٦ی تەمموزی ٢٠٢٤