top of page
  • Facebook
  • Twitter
  • Instagram

کۆنگرەی ئەنجوومەنی هەماهەنگی

  • May 13, 2023
  • 1 min read

بۆ ڕایی گشتی

کۆنگرەی ئەنجوومەنی هەماهەنگی


کوردستانیانی هێژا…

یەکەمین کۆنگرەی ئەنجوومەنی هەماهەنگی بەناوی( ژن، ژیان، ئازادی) و بە دروشمی ( کوردستانی بفکرە و جیهانی بخەبتە) لە رۆژانی ٢٨ - ٣٠ ی گوڵانی ٢٠٢٣ لە شاری هامینکڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. ئەنجوومەنی هەماهەنگی بە فیزیونی دەوڵەت لە دوورەوە و ستراتیژی هێزی نەرم و سەروەری ئیرادەی مەدەنی لە دیاسپۆرا دەستی بە چالاکییەکانی کرد.


ئەم کۆنگرەیە بە بەشداری ١٢٠ کەس دەستی پێکرد ٤٣% ژنان بەشدارییان تێدا کردووە، هەروەها ٣٢% لە جوانان پەکهاتبووە، بەشداربووان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردانی قەفقاس بوون. ١٣ دقمەزرقوەی کوردیش لە ئاهەنگی کردنەوەدا بەشدار بوون، نوێنەرانی ٨٤ کۆمەڵە و پێنج فیدراسیۆن تێیدا ئامادە بوون. کۆنگرەی رۆژنامەوانیش بە سەرکەوتوویی تەواو بوو و دەزگا سەرەکییەکانی ڕاگەیاندنی کوردیش کۆنگرەیان ڕووماڵ کرد.


لە کۆنگرەدا شەش دانیشتنی سەرەکی بەڕێوەچوون، کروباری ئەنجوومەنی هەماهەنگی لەماوەی دوو ساڵی ڕابدوودا هەڵسەنگێندرا. کاروباری فیدراسیۆنەکان نرخێندرا، هەروەها بابەتی کۆنفرانسی جیهانی کورد شیکرایەوە و بڕیاری مێژوویی لەسەر درا.

جگە لەوەش جێگەیەکی تایبەت بۆ کاری جوانان تەرخامکرا. کاری ژنان و بارودۆخی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان هەڵسەنگێندرا.

بۆ بەرزکردنەوەی ااستی زانستی و زانیاری ئەندامان دوو پانێل بەناوی:

١- ئەنجوومەنی گەاهەنگی، ڤیزیۆن =، ستراتیژی، ئامانج و تاکتیک.

٢- دیاسپۆرا، قۆڵایی ستراتیژی و دەوڵەتی کە دوورەوە

پێشکەشکران.


لەم کۆنگرەیەدا جگە لە پەسەندکردنی دەستوور، دەستەی بەڕێوەبەری نوێ، دەستەی چاودێریو شۆپاندن، دەستەی ئامادەکاری کۆنفرانسی جیهانی کورد و دەستەی ئامادەکاری توری جوانانی کور

کۆنگرە لە کەشێکی تایبەت و سۆزداریدا، بە جۆش و خرۆش، عەزم. ئیرادە و باوەڕ سەرکەوتوانە کۆتایی پێهات.


بژی سەروەری ئیرادەی سڤیلی کوردستان


ئەنجوومەنی هەماهەنگی


 
 
bottom of page